عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌میری، وه‌رزشكاری خه‌ڵكی جوانڕۆ به خواردنی حه‌ب كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ١٠ی گەلاوێژ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌میری زۆرانبازی پێشووی شاری جوانڕۆ کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌میری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه وه‌رزشكارێكی ناسراوی ئەو شارە بوو، چه‌ند جاریش بەشداریی له كێبڕكێیه‌كانی زۆرانبازیدا کردبوو و خاوه‌نی چه‌ند میداڵیش بوو، به‌ڵام له بارودۆخێكی ئابووریی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیا و له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی وهرزشییەوە هیچ ئاوڕێكی لێ نه‌درابۆوه.
بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌ڵێن هۆكاری خۆكوژیی ئه‌م وه‌رزشكاره هه‌ژاری و گیروگرفتی ماڵی بووه.