یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشوازیی له هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، ١١ی گه‌لاوێژ، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزب سه‌ردانی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی یەکگرتوو بە سەرپەرستیی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو، مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دینه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا سکرتێری گشتیی حیزب کاک خالید عه‌زیزی، به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دوایین کۆنگره‌ی یه‌کگرتووه‌وه پیرۆزبایی له مامۆستان سه‌لاحه‌دین و هه‌یئه‌ته‌که کرد و هیوای خواست له جێبه‌جێکردنی بڕیار و راسپارده‌کانی کۆنگره‌که‌یان دا سه‌رکه‌توو بن.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا هه‌ردوو هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکرات و یه‌کگرتوو له پێوه‌ندی له گه‌ڵ باردوخی سیاسیی کوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌لومه‌رجی سیاسی له له عێراق و باشووری کوردستان و ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاڵۆگۆڕی بیروڕایان کرد.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ردوو لایه‌ن هاوبۆچوون بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کورد له باشووری کوردستان پێویسته به ده‌رکێکی واقعی له بارودۆخی ناوچه‌که و شه‌ڕی تێرۆر و خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان بۆ داهاتووی پرسی کورد، هه‌وڵ بده‌ن له ده‌رفه‌ته‌کان به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیی داهاتووی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگرن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ردوو هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان پێیان وابوو لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستان پێویسته به که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیان و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازبوون له ناکۆکی و په‌رته‌وازه‌یی، یه‌کگرتووانه کار له سه‌ر یه‌کگوتاری و هاوهه‌ڵوێستی بکه‌ن.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا رۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی نێوخۆی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتنه‌به‌رباس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا. له‌م پێوه‌ندییه‌شدا نایه‌کگرتوویی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک که‌مایه‌سییه‌کی هه‌ره‌به‌رچاوی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان قسه‌ی له سه‌ر کرا و هه‌ردوو لا پێیان وابوو یه‌کگرتوویی و هاوهه‌ڵوێستیی هیزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌کیترین هۆکار و پێویستییه بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی کورد له وه‌دیهاتنی داخوازییه‌کانی له ئێران.
له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا هه‌ردوو هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکرات و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به بایخه‌وه باسیان له پێوهندیییهکانی نێوان هه‌ردوولا کرد.