هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆڕوێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی ڕێکخراوی یاری کورددا بەشداری کرد.
لە سەر بانگهێشتی ڕەسمیی ڕێکخراوی یاری کورد، هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک ڕزگار حەبیبزادە، بەرپرسی کومیتە و هاوڕێیەتی کاک ناسر قادرپوور بەرپرسی پەیوەندییەکان و کاک حەسەن ئوستادی، تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزب لە کۆنگرەی ساڵانەی ڕێکخراوی یاری کورد دا بەشدارییان کرد و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبیان پێشکەشی ئەو کۆنگرەیە کرد.
لەو کۆنگرەیەدا کاک ڕزگار حەبیبزادە پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی نۆروێژی حیزبی خوێندەوە. لە پەیامی حیزب وێرای پیرۆزبایی کردن له به‌ستنی دووهه‌م کۆنگره‌ی رێکخراوی یاری کورددا هاتبوو: له رۆژهه‌لاتی کوردستان له ماوه‌ی نزیک به چڵ ساڵ حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا زۆر سیستماتیک به‌ده‌یان پیلان و کرده‌وه‌ی دژه مرۆڤانه و دروستکردنی ناکۆکی له نێوان گه‌لانی ئێران‌دا و پێشێلکردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران به‌تایبه‌تی له کوردستان، هه‌ول دراوە یارسانییه‌کانی کوردستانی بتوێننەوە. بەڵام ئەو سیاسەت و کردەوانە له‌گه‌ڵ خۆراگری قارەمانانەی یارسانه‌کانی کوردستان رووبه‌روو بۆته‌وه.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتبوو کە حیزبه‌که‌مان، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خه‌باتی یارسانییه‌کانی بۆ دیفاع له مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و پاراستنی کلتوور و فه‌رهه‌نگی خۆیان به‌رز دەنرخێنی و بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل رژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ هەول بده‌ن له خه‌باتی فره ره‌هه‌ندی که‌لک وه‌رگرین.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هیوای ئەوەی خواسترابوو کە کۆنگره‌ی ڕێکخراوی یاری کورد گوڕوتینێکی زیاتر بدا به خه‌باتی فره ڕه‌هه‌ندیی کورد و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی یاری و هاوکاریی گشت یارسانییه‌کانی کوردستان و هاوکات ببێته هانده‌رێک بۆ سازدانی هاوپه‌یوه‌ندییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان یارسانەکان و هەموو حیزب ورێکخراوه و که‌سایه‌تیه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان.