تیرۆریسته خۆكوژه‌كانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر بنکه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یاند.
كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه داعش له دوو هێرشدا دامه‌زاروه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له كه‌ركووك ته‌قانده‌وه و له‌م هێرشه‌دا ٥ كه‌سیش كوژران. هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ ئه‌ندامانی داعشیان له‌م ناوچه‌یه به یه‌كجاری پاك كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه له به‌ره‌به‌ری عه‌مه‌لیاتی ئازادكردنی موسڵدا ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ داوای له كاربه‌ده‌ستانی عێراق كردوه كه ئه‌م میلیشیا و گرووپە چەکدارانەی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه نەکەن.
كۆمه‌ڵێك له سوننییه‌كانی عێراقیش داوایان له ده‌وڵه‌ت كردوه كه ئیزن نه‌ده‌ن حه‌شدی شه‌عبی له عه‌مه‌لیاتی ئازادكردنی موسڵدا به‌شدار بن.