پاش ٥ ساڵ كار له‌سه‌ر لێدانی تونێلی قه‌ڵاجه‌ی ئیلام ئێستا ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕاگیراوە.
عه‌مه‌لیاتی لێدانی تونێلی قه‌ڵاجه لە كۆتایی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٠ به شیركه‌تی جێنراڵ میكانیك درا و قه‌راربوو له ماوه‌ی ٣٠ مانگدا ته‌واو بكرێ ؛به‌ڵام له كۆتایی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاددا ته‌نیا سه‌دی ٣٠ ی کارەکانی کران و ئێستاش به هۆی قه‌یرانی ئابووری و نه‌بوونی بوودجه بە تەواوی ڕاگیراوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌ت به هاتنه سه‌ر كاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی درێژه بە کار لەم پڕۆژه‌یه را، به‌ڵام شیركه‌تی بەلێندەری پڕۆژەکە به بیانووی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی کەرەستەکان وازی لێ هێناوە.
كاربه‌ده‌ستانی شیركه‌تی جێنراڵ میكانیك وێڕای ئاماژه بەوەی تێچووی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له ساڵی ڕابردوودا زۆر بووه و ده‌بێ ڕێكخستن له بواری جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌شدا بكرێ؛ ده‌ڵێن جێبه‌جێكردنی عه‌مه‌لیاتی ته‌هویه و ڕووناكیی تونێل له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا ناگونجێ و ئاماوه نین له‌وه زیاتر درێژه به‌م پڕۆژه‌یه بده‌ن.
تونێلی قه‌ڵاجه به ٢ هه‌زار و ٥٠٠ میتر درێژی له نێوان پارێزگای ئیلام و كرماشان هه‌ڵكه‌وتووه و تا ئێستا ٢١ میلیارد تمه‌نی تێدا خه‌رج كراوه و ته‌واوكردنەکەشی بڕی ١٨ میلیارد تمه‌نی دیكه‌ی پێویسته.