برای پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە، ١١ی گەلاوێژ، کاک ئەبووبەکر قادری، برای کاک ئیدریس قادری پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەبووبەکر مرۆڤێکی ڕووحسووک و خۆشەویستی ناسیاوانی بوو. ئەو کە کەسێکی حیزب خۆشەویست و دڵسۆزی خەباتی نەتەوەکەی بوو، لە نەبوونی باوکدا وەک براگەورە جێی باوکیشی بۆ براکانی پڕکردبۆوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ئەبوبەکر قادری سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری، بە تایبەت هاورێ کاک ئیدریس قادری دەکا و خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.