سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ٥ ئه‌ندامی شورای شاری كامیاران به هۆی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كار لادراون، بەڵام هێشتا به ڕه‌سمی ده‌ستیان له كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه.
٥ كه‌س له ئه‌ندامانی شورای شاری كامیاران كه به تاوانی گه‌نده‌ڵی و دزی حوكمی زیندان و جه‌ریمه و لێدانی قامچیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، به هه‌ڵپه‌ساردنی حوكمه‌كانیان هێشتا له سه‌ر پۆستەکانیان ماونەتەوە.
خه‌لیل عه‌زیزی، ئه‌ندامی “علی البدل”ی شورای شاری كامیاران به ماف نیوزی ڕاگەیاند، ئه‌م ٥ كه‌سه كه ماوه‌ی ٣ مانگ پاش ده‌سبه‌كاركردنه‌وه‌ی خولی چواره‌می شورای شاری كامیاران كه به تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌سبه‌سه‌ركران، سه‌ره‌ڕای دەرچوونی حوكمی زیندان هێشتا له سه‌ر کار ماونەتەوە.
پێشتر له دادگای سه‌ره‌تایی، ئه‌م ٥ كه‌سه سزای ١٠ ساڵ زیندان، ٣ ساڵ و ٦ مانگ له کارلادان و بێبەریبوون له خزمه‌تگوزاریی گشتی، لێدانی ٨٤ قامچی و ١٠ میلیۆن تمه‌ن جه‌ریمه مه‌حكوم كران و ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پشتڕاست كرایه‌وه، به‌ڵام زیندان و مه‌حكومییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م كه‌سانه بۆ ماوەی ٢ ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوە.
عه‌زیزی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كه‌سانه له شواری چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی پارێزگای سنه به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌ندامه‌تیی شورای شاریان لێ ستێندرایه‌وه و به شورای چاره‌شه‌ریی كێشه‌كانی ناوه‌ندیی وه‌زاره‌تی نێوخۆیان سپاردن و له‌وێش هه‌مان حوكم پشتڕاست كرایه‌وه به‌ڵام په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كه‌سانه ماوه‌ی ٧ مانگه له شواری چاره‌سه‌ریی كیشه‌كانی ناوه‌ندیی وه‌زاره‌تنی نێوخۆی ئێران بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه