وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ه‌روه‌ی بریتانیا له ڕاپۆرتی خۆیدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی له بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران نووسیویەتی، بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران له هێندێك بواردا خراپتر له پێشووش بووه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامەکان له‌م وڵاته زیاتر نیگه‌رانمان ده‌كا.
لەو بەڵگەنامەیەدا هاتووە کە ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه له ساڵی ٢٠١٥دا لە نێوان ٩٦٦ تا ١٠٢٥ كه‌س لەو وڵاتە ئێعدام كراون كه له چاو ساڵی پێشووتر به‌شیوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و له ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا بێ وێنه بووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كان، تلویزیۆن و ڕادیۆش ته‌نانه‌ت له ژێر چاودێریی ده‌وڵه‌تدان و ئینترنێت و ڕاگه‌یه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر سنووردار كراونه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌نووسان، وێبلاگنووسان و چالاكانی مافی مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندان ده‌نێردرێن. له مانگی نوامبردا، زیاتر له ١٧٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یامیان له ڕاگه‌یه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌بووه ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له به‌شێكی دیكه‌دا ئاوڕی له نایه‌كسانی و هه‌ڵاواردنی ژنان ژێر چه‌پۆكه‌ی كۆماری ئیسلامی داوه‌ته‌وه و دەڵێ ئه‌م ڕێژیمه له ئازار و ئه‌زیه‌تكردنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانیش به‌رده‌وام بووە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له كۆتایی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران دەڵێ کە پێویستە بڕیاری مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان درێژ بکرێتەوە.