دوای زیاتر له ٥ ساڵ تێپەڕین له مردنی گوماناویی به‌ندكراوێكی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ورمێ، ناوەندە ئەمنیەتییەکان پێش به به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی مەرگی گوماناویی ئەو دەگرن.
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٢ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٠ به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد به ناوی ناسر خانیزاده له بێهداریی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی لە دەست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك لە بنه‌ماڵه‌ی خانیزاده له بۆكان لەگەڵ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به ماف نیوزی گوت کە ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران ماوه‌ی ٥ ساڵه هه‌ر ڕۆژێ و ساڵێ به بیانوویه‌ك رێگری لە بەدواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی گوماناوی كوڕه‌كه‌یان دەکا و ئەوان ئێستا پێیان وایە کە مردنی کوڕەکەیان بەهۆی نه‌خۆشی نەبووە.
ناسر خانیزاده خه‌ڵكی شاری بۆكان چه‌ند ڕۆژ پێش مردنی، له به‌ندیخانه‌ی بۆكانه‌وه بە مەبەستی چاره‌سه‌ری بۆ بەندیخانەی ورمێ گواسترابۆوه و له بێهداریی زیندانی ورمێ گیانی لێ ئەستێندرا.
ناوبراو له لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری بۆكان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی حوكمی ١٨ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو