له شاره‌كانی ئیلام، پاوه و كرماشان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌دەربڕین به‌ڕێوه چوون.
گرووپێك له شۆفیرەکانی شیركه‌تی ئوتوبووسڕانیی نێوخۆی شاری ئیلام به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ٢ مانگ و تێنەکرانی هه‌قی بیمه ٥ مانگیان له به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه داوای مووچه‌كانیان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگیی شاری ئیلام به هۆی وه‌دواكه‌وتنی مووچه‌ی ٥ مانگ و هه‌روه‌ها به هۆی پێنه‌دانی هه‌قی بیمه‌ی ٣ مانگیش له شوێنی ئه‌م ئیداره‌یه كۆبوونه‌وه و داوای هه‌قه‌كانیان كرد.
هه‌ر لەڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ کۆمەڵێک کەسیقەژار و کەم داهات کە یارانه‌یان لێ بڕیون، له به‌رده‌م فه‌رمانداریی شاری پاوه کۆبوونەوەو ویڕای ناڕەزایەتی‌دەربڕین داوای یارانه‌ی 3 مانگ دواكه‌وتووی خۆیان كرد.
هه‌ره‌ها له شاری كرماشانیش كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی “ناروین لووله‌ی غه‌رب” به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه و داوایان كرد كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان. ئه‌م شیركه‌ته كه كاره‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “لووله” و “پی وی سی” یه، به بیانوونی وه‌ستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی كار به‌شێك له كرێكاره‌كانی ده‌ر كردوه.