كاوه شه‌ریفی به‌ندكراوی ئه‌منیه‌تیی كورد كه حوكمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، شه‌وی ڕابردوو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جدا جه‌ڵده‌ی دڵ لێی دا.
كاوه شه‌ریفی پاش لێدانی جه‌ڵده بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گواسترایه‌وه و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك لەسەر ته‌ندروستیی ناوبراو نه‌زانراوه.
له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌كدا ئه‌مه دووهه‌مین كه‌سه كه زینداندا تووشی جه‌ڵده لێی ده‌دا.
كاوه شه‌ریفی به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا و چەکهەڵگرتن لە دژی کۆماری ئیسلامی له لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تارانوە حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا و ئه‌م حوكمه له لایه‌ن لقی ٣٢ی دیوانی باڵای ئێران وه‌ك خۆی پشتڕاست كرایه‌وه.
شایانی باسه كه حه‌وتووی ڕابردووش سلێمان پیرۆتی، به‌ندكراوی ئه‌منیه‌تیی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه جه‌ڵده‌ی دڵ لێی ده‌دا کە پاش ڕاگرتنی تاكه یه‌ك ڕۆژ له نه‌خۆشخانه، به بارودۆخێكی یه‌كجار خراپی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه بۆ زیندانی‌ان گەڕاندەوە.