له حاڵێكدا كه پاش به‌رجام گه‌مارۆی دۆلاری ئا‌مریكا دژی ئێران به‌ربه‌ستی پێوه‌ندیی نێوان نیزامی بانكی ئێران و بانكه‌كانی جیهان بووە، ده‌نگدانی خه‌ڵكی بریتانیا بە هاتنه‌ده‌رێی ئه‌م وڵاته له یه‌كیه‌تیی ئورووپا و زه‌قبوونه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ئا‌مریكا هه‌وڵی وڵاتانی ڕۆژاوا بۆ هاندانی بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی ئێران، ئه‌م وڵاته‌ی ئیفلیج كردوه.
کارناسانی سیاسی دەڵێن هاتنه‌ده‌رێی بریتانیا له یه‌كیه‌تیی ئورووپا و ئەگەری هەڵبژێرانی دۆناڵد ترامپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ئا‌مریكا کە له دژبه‌رانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بوو، لە ئێستادا بوونەتە کۆسپ لە به‌رده‌م تاران بۆ ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی ئەو وڵاتە.
چاوەدێرانی سیاسی لە نێوخۆی وڵاتیش دەڵێن بێ هیوایی ئێران به ده‌ستڕاگه‌یشتنی ته‌واو به سیستمی ماڵیی نێوده‌وڵه‌تی دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك له ئیمزاكرانی ڕێكه‌وتنی ناوكی، كێشه‌ی سیاسی لە نێوخۆی ئێرانی له‌سه‌ر به‌رجام زیاتر کردوە.
به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، گه‌مارۆ ماڵییه‌كانی ڕۆژاوا دژی ئێران به شێوه‌ی ڕه‌سمی له مانگی ژانویه‌وه هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام هێشتا گه‌وره بانكه‌كانی جیهان هاوكاریی ئێرانیان نه‌كردوه و ته‌نیا چه‌ند دامه‌زراوه ماڵیی بچووكی دەستیان بە هاوكاریی ئێران کردۆتەوە.
له لایه‌كی دیكه نیگهرانییەکان لە هاتنه‌ده‌ری بریتانیا له یه‌كیه‌تیی ئورووپا بۆته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی كه بریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپای له‌م بواره‌دا له‌گه‌ڵ ئێران به‌پارێزتر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.