حاجی نوسرەتی حاج محەممەد، خێزانی هونەرمەند محەممەد ماملێ لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەیانی ڕۆژی شەممە، ٩ی گەلاوێژ خاتوو نوسرەتی حاج محەممەد”، هاوسەری کۆچکردوو هونەرمەند حوسێن ماملێ و هاوسەری دووهەمی کۆچکردوو محەممەد ماملێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دایە نوسرەت لە نێو کۆمەڵانی خەڵک و دۆستان و خزماندا کەسێکی خۆشەویست و لەبەردڵان بوو. بەڕێزیان کەسێکی نەتەوەیی و دڵسۆزی کورد بو. ئەو کە ماوەیەکی زۆر بوو لە فەرانسە دەژیا، لەم ساڵانەی کۆتاییدا بڕیاری دا بگەڕێتەوە کوردستان و باقی تەمەنی خۆی لە نیشتمانەکەی خۆیدا بژی.
خاتوو نوسرەت، دایکی بەڕێز کاک عەزیز ماملێ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕات بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی ماملێ و خزم و کەسوکاری حاجی نوسرەت دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ