نوێنه‌ری شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره و كامیاران له مه‌جلیس گوتی، پارێزگای سنه ئاوی خواردنه‌وه و جووتیاریی زۆر له پارێزگاكانی دیكه‌ش دابین ده‌كا، بۆیە كه‌مكردنه‌وه‌ی بەشە ئاوی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه سته‌مێكه كه لەو خەڵکە دەکرێ.
سه‌ید مێهدی فه‌رشادان له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی پارێزگای سنه و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوی ناوچه‌ی ئه‌م پارێزگایه گوتی، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بەشەئاوی وه‌ك جاران دابین ناكرێ و كه‌متر بۆته‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یان نه‌مانتوانیوه به باشی به‌رگریی له ئاوه‌كه‌مان و مافەکانمان بكه‌ین یان له ئاستی میللی‌دا زوڵمان لێ كراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به پشكی ئاوی پارێزگا بۆ گۆلی ورمێ كرد و گوتی پارێزگای سنه ٣٨٥ میلیۆن میتری موكه‌عه‌بی زیاتر له پشكی خۆی بۆ نۆژەنکردنەوەی گۆلی ورمێ دابین كردوه، له حاڵێكدا كه ئه‌م پارێزگایه هیچ ڕۆڵێكی له وشكبوونی ئه‌م گۆله‌دا نه‌بووه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به بابه‌تی كۆنتڕڵكردنی ئاوی ڕووباره‌كانی پارێزگای سنه و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و جووتیاری بۆ هێندێك له پارێزگاكانی دیكه گوتی، مادام ئێمە ئاوی خۆمان و چەند پارێزگای دیکەش دابین بكه‌ین، ئیدی حەق نییە لە بەشە ئاوی ئێمە کەم بکرێتەوە.
فه‌رشادان نەیشاردەوە کە پارێزگای سنه هه‌زارو ٧٠٢ ئاوایی هه‌یه كه تەنیا هه‌زار و ٢٠٠ ئاواییان ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه و پێڕانەگەیشتن بە ئاواییەکانی دیکە و پشتگوێخستنی گەیاندنی ئاو بۆ ئەو گوندانە یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كۆچه‌كردنی خه‌ڵكی ئاواییه‌كان بۆ شار و به‌رزبوونه‌وه په‌راوێزنشینی له‌م پارێزگایه بووه.