له ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌ئموورەکانی ئیتلاعات له شاری سه‌لاسی باوه‌جانیی سه‌ربه پارێزگای كرماشان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵان و ٩ چالاكی كوردیان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی دیزل ئابادی كرماشان گواستۆتەوە.
یه‌كێك له خزمانی ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی گرتنیان ده‌ڵێ، بەیانیی زوو هێزه‌كانی ئیتلاعات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێن خۆیان بە سەر ماڵی دەسبەسەرکراوان داداوە و ده‌ستیان كردوە به پشكنین و پاشان ئەوانیان ده‌سبه‌سه‌ر کردوە.
ناوی ٧ كه‌س له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ئەم چەند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له سه‌لاسی باوه‌جانی بریتین له نه‌جیم خودادادی، جه‌مشید شه‌ریفی ئازاد، شه‌مسوڵڵا مورادی، هوشیار نه‌مامی، عه‌نایه‌ت ڕه‌مه‌زانی، مه‌حموود سه‌باحی و جه‌هانبه‌خش نه‌مامی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی ڕابردووش‌دا لانیكه‌م ٥٠ كه‌سی دیكه لە لاوانی كورد له شارەکانی پارێزگای ورمێ، شنۆ، مەهاباد، مەریوان، بۆکان و پیرانشار له لایەن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون