حیزبی دێموكراتی ئا‌مریكا له به‌ڵگه ڕه‌سمییه‌كانی سیاسهتدانانی خۆی پێداگریی له‌سه‌ر هێشتنەوەی گه‌مارۆكانی دژی ئێران به تایبه‌ت له بواری مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كردۆته‌وه.
له‌م بەڵگەنامەیەدا هاتووه كه ئه‌گه‌ر ئێران به‌ره‌و دروستكردنی چه‌ك و چۆڵی ئه‌تۆمی و ناوكی هه‌نگاو هه‌ڵێنێته‌وه، بێ شك کاردانەوەی ئێمه‌ی لێ دەکەوێتەوە.
له‌م بەڵگەنامەی سیاسه‌تە کەلانەکانی حیزبی دێموكراتی ئامریكادا له به‌شی ئێران وێڕای پشتیوانی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ڕێژیم بۆ داخستنی ده‌رگا له‌سه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی هاتووه، ئێمه پشتیوانی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به هێز و به‌كرده‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، هه‌موو ڕێگه‌كانی ڕێژیم به‌ره‌و دروستكردنی بۆمب به بێ شه‌ڕ له‌ناو ده‌با. ئێمه هەوڵەکانمان لە پێناو ئەوەی ڕێژیمه هیچ كات ده‌ست بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی نابا درێژه پێده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بێ ئێمه له بژێره‌ی نیزامیش ده‌ست ناپارێزین.
له‌م بەڵگەنامەیەدا له‌باری پشتیوانیی ئێران له تیرۆریزم هاتووە کە، دێموكراته‌كان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ڕۆڵی تێكده‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بكا گه‌مارۆی نوێی ده‌خرێته‌سه‌ر. ڕێژیمی ئێران پشتیوانی سه‌ره‌كیی تیرۆریزمه. ئه‌م ڕێژیمه مافی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌شی پێشێل ده‌كا و شوێن پەنجەی ڕێژیمی ئێران بەسەر هه‌موو ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا دیاره.