چوارەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی سەقز بە ناساندنی بەرهەم و کەسانی سەرکەوتوو کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
چوارەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی سەقز بەبەشداریی ١٠ گرووپی شانۆیی و ١٣٠ هونەرمەندی ئەو بوارە لە شارەکانی سەقز، بۆکان و بانە لە ڕۆژانی ٤ تا ٦ی گەلاوێژ لە پارکی مەولەویی سەقز بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی ئەو فستیڤاڵەدا خەڵاتی لێژنەی داوەران لە بەشەکانی باشترین ئافیش و بروشوور، موسیقی، دیزاینی جلوبەرگ، ئەکتەرەکان و دەرهێنان بە هەڵبژێردراوانی ئەو بەشانە درا.