ئاگرەکەی پیترۆشیمیی بێستوون لە شاری كرماشان كوژێندرایه‌وه. له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك ئه‌مه دووهه‌مین ئاگركه‌وتنه‌وه لە کۆمەڵەکانی پیترۆشیمی له ئێران‌دا بوو.
ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی، پارێزگاری كرماشان بە هەواڵنێرانی راگەیاند کە عه‌مه‌لیاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری پیترۆشیمیی بێستون كۆتایی پێهاتووە، بەڵام باسکردن لە ورده‌كاریی زیان و زەرەرە‌كانی بۆ كاتێكی دیكه دانا.
ئەو گوتی له‌م ڕووداوه‌دا هیچ كه‌سێك زیانی گیانیی بەر نەکەوتوە.
پێشتریش له ڕۆژی ١٦ی پووشپه‌ڕ به‌شێك له كۆمه‌ڵه‌ی پیترۆشیمیی بوعه‌لی سینای ماهشه‌هر كه به‌رزترین بورجی پیترۆشیمیی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستە ئاگری تێبه‌رببوو. ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌دا زیاتر له ٧٠ میلیۆن دۆلاری زیان لێكه‌وته‌وه و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابردرا.
شایانی باسه كه سه‌ره‌تا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس لەوە کرا كه ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه به ئه‌نقه‌ست بووه، به‌ڵام بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌مەی رەت خسته‌وه و ئێستا به‌دوای دووپاتبوونه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له پیترۆشیمییه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك بۆ جارێكی دیكه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئێران شكیان له ئاساییبوونی ئه‌م ڕووداوانه هه‌یه.