سه‌حه‌ر فه‌یزی، کچە خوێندكاری سه‌قزی کە زیاتر له ٢ حه‌وتوویه دسبەسەر کراوە، چارەنووسی ناڕوونە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، سه‌حه‌ر فه‌یزی كچی مسته‌فا كه دوو حەوتوو لەوە پێش له لایه‌ن مه‌ئموورەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سهقزەوە ده‌سبه‌سه‌ر كراوه، کەس بە شوێنی بەندکرانی و هۆکاری گیرانی نازانێ.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٢٣ی پووشپه‌ڕ هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی هاوکات دەستیان بەسەر بەشێک له كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیی ناوبراو وه‌ك كتێب، له‌پ تاپ و موبایله‌كه‌یان داگرت.
بەپێی زانیارییەکانی کەسێکی نیزیک لە بنەماڵەی سه‌حه‌ر فه‌یزی ناوبراو به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له مانگرتنی سه‌راسه‌ریی كوردستان له ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو، به بێ مۆڵه‌تی قانوونی و یان حوكمی دادگا ده‌سبه‌سه‌ر كراوه، بەڵام هێشتا بە شێوەی ڕەسمی پێیان ڕانەگەیاندوە.
شایانی باسە حه‌وتووی ڕابردووش مامۆستایه‌كی زانكۆی خه‌ڵك ورمێ به ناوی سابیر عه‌بدوڵڵاهیزاد له زانكۆی مه‌هاباد هەر بەو تۆمەتە له زانكۆ ده‌ركرا.