مه‌تین خزری و حوسێن ئه‌حمه‌دپوور، دوو به‌ندكراوی سیاسییی کوردی بەندکراو لە به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ دوای یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی‌کردنیان بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری میاندواو گواسترانه‌وه.
ڕۆژی پیچنجشهممه، 7ی گەلاوێژ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دادگایكردنی دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی مه‌تین خزری و حوسێن ئه‌حمه‌دپوور لە دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بەڕیوەچوو. ئەوان بە تۆمەتی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامەتی له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران دادگایی کراون و پاشان بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری میاندواو گواستراونەتەوە.
مه‌تین خزری و حوسێن ئه‌حمه‌دپوور ڕۆژی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٤ له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌ر و پاش گرتنیان ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ڕاگیران و پاشان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترانه‌وه و پاش ٧٣ ڕۆژ له ئیتلاعات بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ ڕاپێچ کران.