سهرهڕای٥ساڵ بەندکرانی، موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد چاره‌نووسی ناڕوونەو بڕیاری دەسبەسەرکرانەکەی بەردەوام درێژ دەکرێتەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی سنه كه له ڕۆژی ١٤ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی سه‌قز گواسترابوویه‌وه و په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ دژی ناوبراو كراوه‌ته‌وه، پاش ٥ ساڵ ده‌سبه‌سه‌ركرانی هه‌روا هێشتا دادگایی نه‌كراوه و چاره‌نووسی نادیاره.
موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان، تەمه‌نی ٣١ ساڵ خه‌ڵكی شاری بانه، ڕۆژی ١٣ ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٨٩ ده‌سبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕاندنی نزیك به ٢٣٠ ڕۆژ له زیندانی ئینفرادی، به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی ٣١ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مینابی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو په‌روه‌نده‌یه‌كی دیکەشی بۆ کراوەتەوەو تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی کەسێکی دراوەتە پاڵ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبینی زیاتر له ٥ ساڵ هێشتا دادگایی نەکراوە و حوکم نەدراوە.