له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردووه كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی به‌رقی ڕێژیم به‌رقی چه‌ند ئاوایی كرماشانیان بڕیوە. بیانووی ئیدارەی بڕق ئەوە بووە کە خەڵکی ئەو گوندە قەرزدارن.
خەڵکی ئەو ئاواییە دەڵێن هەڵبڕینی به‌رده‌وامیی برقی ئەو ئاواییە زیانێ زۆری بە کەرتی کشتوکاڵی ئەوان گەیاندوە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئیداره‌ی به‌رق، به‌رقی پۆمپاژی ئاوی ئاواییه‌كانی گه‌نداو، سه‌فید به‌رگ، سه‌رخپانی سه‌رێ و خوارێ و شروێنه‌ی هه‌ڵبڕیوه و هه‌موو مه‌زرا و باغه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له حاڵی وشكبوون دان.
هۆكاری پچڕانی هێڵی به‌رق، قه‌رزی ٧٠ میلیۆن تمه‌نیی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییانه بووه كه تێچوویه‌كی یه‌كجار قورسه و له بنی نایه‌نه‌ده‌رێ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم بێ سرنج‌دان به‌وه‌ی كه ئێستا وه‌رزی داهاتی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییانه‌یه و به‌رو بوومی ئه‌م زه‌وی و باخانه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژیانیانه به‌رقه‌كه‌یان لێ هه‌ڵبڕیون.