نوێنه‌ری سنه، دیوانده‌ره و كامیاران له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ده‌ڵێ، نرخی بێكاری له پارێزگای سنه له سه‌دی ٤٥ زیاتره.
سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به هه‌واڵنێرانی گوت ئه‌گه‌ر لایه‌حه‌ی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئازادی تیجاری له مه‌جلیس په‌سند بكرێ ئه‌م لایه‌حه‌یه نه‌ته‌نیا ئاستی بێكاری لە پارێزگا داده‌به‌زێنێ به‌ڵكوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرسی كۆڵبه‌ریش ده‌بێ.
ناوبراو له ده‌رێژه‌دا وێڕای ئاماژه به‌م بارودۆخه‌ی پارێزگا‌و پێوه‌ره‌كانی گه‌شه گوتی، پێچەوانەی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستان نرخی بێكاریی ئه‌م پارێزگایه نزیك به سه‌دی ١٣ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌م ئاماره ڕاست نییه و نرخی بێكاریی ئه‌م پارێزگایه له سه‌دی ٤٥یش زیاتره.
عه‌له‌وی ده‌ڵێ، له به‌شی داهاتی سه‌رانه، پارێزگای سنه لە ئاستی پارێزگاکانی ئێران‌دا له پله‌ی ٢٩، له نرخی زیاده له پله‌ی ٢٤ و له به‌شی سه‌رچاوه بانكی و ئاسانكاریش له پله‌ی 27ی ئێران‌دا دابووه و هه‌روه‌ها ئه‌م پارێزگایه له پێوه‌ره‌كانی گه‌شه‌ش له بارودۆخێكی باش‌دا نییه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له بواری پێوه‌ری هه‌ژاریی چه‌ند لایه نێونجیی ئێران سه‌دی ١٧یه، بەڵام هەژاری له پارێزگای سنە سه‌دی ٤٣یه و بەوەش له ئاستی ئێران‌دا و لە ڕووی هەژاری یەکەم پارێزگایە.
نوێنەری سنە گوتی ئەو پارێزگایەی کوردستان له بواری ته‌ندروستی و له‌شساغیش بارودۆخێكی باشی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوه‌نده‌كانی ده‌رمانی زۆر كه‌من و نه‌خۆشه‌كان بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی په‌نا بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران ده‌به‌ن.