به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی پله‌به‌ندیی وڵاتان له‌باره‌ی ڕیسكی پوڵشوویی، ئێران بۆ سێهه‌مین ساڵی به‌رده‌وام وه‌ك پڕمه‌ترسیدارترین وڵاتی جیهان له بواری پوڵشووی ناوی تۆمار كراوه.
نوێترین پله‌به‌ندیی ساڵانه “دژه پوڵشوویی” كه ئه‌م حه‌وتوویه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی مودیرییه‌تی ده‌وڵه‌تیی “بازل” بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه ده‌رده‌خا كه له نێوان ١٤٩ وڵات‌دا كه لێكۆڵینه‌وەی لەسەر كراوه، ئێران له پله‌ی یه‌كه‌م و پڕمه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهان دای جێی گرتوه.
ئه‌مه پێنجه‌مین ساڵه كه دامه‌زراوه‌ی بازل ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی پوڵشوویی و پله‌به‌ندیی وڵاتان بڵاوده‌كاته‌وه و له ساڵی ٢٠١٤ به‌م لاوه، ئێران به‌رده‌وام له سه‌رووی وڵاتانی مه‌ترسیدار دایه.
له بابه‌ت ئێران، به‌رده‌وامیی ئه‌م وڵاته له سه‌رووی وڵاتانی پڕمه‌ترسیدار له‌بواری پوڵشوویی له حاڵێكدایه كه ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی هەوڵ دەدا ریفۆڕم له سیستمی بانكیی خۆیدا بکا.