حاجی ئەحمەد شەوقی، باوکی شەهید کەماڵ شەوقی لە شاری پێنجوێن کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد حاجی ئەحمەد شەوقی شەوی هەینی، ٨ی گەلاوێژ و لە تەمەنی ٧٦ ساڵی لە شاری پێنجوێن بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
حاجی ئەحمەد شەوقی کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی بانە و چەمی شلێر بوو. ئەو باوکی شەهید کەماڵ شەوقی بوو کە ساڵی ٦٤ی هەتاوی لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە چاوە وەفا دەڕوانێتە تێکۆشانی ئەو بنەماڵە بەڕێزە و بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەد شەوقی سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.