محه‌ممه‌د مه‌عرووفی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی بۆكان بە تەقەی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كوژرا.
ئه‌م ڕووداوه له مەیدانی فه‌رمانداریی شاری بۆكان ڕووی دا و ئه‌م چه‌كدارانه پاش ته‌قه‌لێكردن له ناوبراو به په‌له ڕایان كرد و لە شوێنی ڕووداوەکە دوور کەوتنەوە.
محه‌ممه‌د مه‌عرووفی، کارمەندی خانه‌نشینکراوی ئیداره‌ی فێركردن و په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌ید قوتب له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی مزگه‌وتی قیبله و ڕووبه‌ڕووی بینای فه‌رمانداری هێرشی کرایە سەر و گیانی لێ ئەستێندرا.
شایانی باسه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌ن و گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشەی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه