عه‌ره‌بستان و كۆوه‌یت له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هۆی به‌زاندنی سنووریی ئاویی وڵاته‌كه‌یان شكایه‌تیان له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه.
ئه‌م شكایه‌ته ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی ئه‌م مانگه بۆ ده‌فته‌ری بان كی مۆن سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نێردراوه.
له‌م شكایهتنامهیهدا هاتووه كه ئێران به هاتوچۆی به‌له‌مه نیزامییه‌كانی خۆی بە بەردەوامی سنووری ئاویی ناوچه‌ی نێوان عه‌ره‌بستان و كۆوه‌یت دەبەزێنێ و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاری نییه و پێشتریش ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
ئەم دوو وڵاته ده‌ڵێن دوایین جار كه به‌له‌مه‌كانی كۆماری ئیسلامیی سنووری ئاوییەکانیان به‌زاند، دوو مانگ لەوە پێش بوو کە پاپۆڕێك و ٢ به‌له‌می تیژڕه‌وی نیزامی به ئاڵای ئێرانه‌وه كه هه‌ركام سێ چه‌كداریان له‌سه‌ر بوو، چوونەتە نێو ئاوه‌كانی ئه‌م وڵاتەوە.
عه‌ڕه‌بستان و كوه‌یت وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌م بابه‌ته، داوایان كردوه كه ده‌ستدرێژی و سنوور بهزاندنەکانی ئێران ڕابگیرێ و له ڕێگه‌ی وتووێژەوە سنووره ئاوییه‌كانی ئه‌م ٣ وڵاته دیاری بكرێن.
ئه‌م دوو وڵاته ده‌ڵێن چه‌ندین جار داوامان له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه با پێكه‌وه له ڕێگه‌ی وتووێژ سنووره ئاوییه‌كانی خۆمان دیاری بكه‌ین، به‌ڵام ئێران ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوینه‌ته‌وه.