شاندێکی کۆمەڵە_ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کرد و لەو دیدارە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی کوردستان و ئێران هەڵسەنگێندران.
پێش نێوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٦ی گه‌ڵاوێژ هەیئەتێکی ڕیکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە سەرپەرستیی کاک سەید برایم عەلیزادە سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبەوە بە سەرپەرستیی کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م کۆبوونهوەیەدا سه‌ره‌تا کاک خالید عه‌زیزی وێڕای باسکردن له بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌که و دەور و ڕۆڵی ئێران له ئاڵوگۆڕ و ڕووداوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست باسی لە پێگه و جێگه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد. بەڕێزیان له‌و بەشە لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی که کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابه‌دوای ڕیککه‌وتنی ناو‌کی له گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌که ئاسته‌نگی له‌سه‌ر رێیه به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ده‌رفه‌تی بۆ بووژانەوە و ڕۆڵبینینی نوێی بۆ ره‌خساوه ،که واته پێویسته ئۆپۆزسیونی کوردیش به خوێندنه‌وه‌ی واقعبینانه له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و دۆخەکە بەرەوڕوو ببنه‌وه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات باسی لەو ڕاستییە کرد کە مادام کۆده‌نگییه‌ک و پڕۆژەیەک چ لە دنیای دەرەوە و چ لە نێوخۆی ئێران له‌سه‌ر ڕووخانی کۆماری ئیسلامی نییە، ئیتر پێویست ناکا هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانیش سیاسه‌تی یه‌ک ره‌هه‌ندی ره‌چاو بکه‌ن، به‌ڵکوو ده‌بێ تێ‌بکۆشن خۆیان له گه‌ڵ خواست و ویستی خه‌ڵک ڕێکبخه‌ن و له جموجۆڵه مه‌ده‌نییه‌کانی نێوخۆ پشتیوانی ته‌واویان هه‌بێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات به شیکردنه‌وه‌ی روانگه و سیاسه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌کان داوای هاوئاهانگی و هاوکاریی زیاتری سه‌رجه‌م حیزبە کوردستانییەکان، به‌تایبه‌تی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کرد.
بەڕێزیان لەو بارەیەوە گوتی: هه‌تا ئێمه‌ی نیشته‌جێ لە باشوور له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک پرس وگرفتی هاوبه‌ش هاوده‌نگ نه‌بین، چاره‌سه‌ری گرفته‌کان ئاسته‌مه.
له درێژه‌ی ئه‌م دانیشتنەدا، کاک سەید برایم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵەش بۆچوونی خۆی و حیزبه‌که‌ی سه‌باره‌ت به پرسه سیاسییه‌کانی ئێران و کوردستان خسته به‌رباس و ئامادەیی حیزبەکەی بۆ هه‌ر جۆرەهاوکارییەک له گه‌ڵ هێزهسیاییهکانی کوردستان، به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕی.