ژماره‌ی کوژراوانی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری قامیشلی له ڕۆژاوای کوردستان له 50 که‌س تێپه‌ڕی.
له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا که گڕووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعش به‌رپرسایه‌تییه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتوه، جیا له کوژرانی ئه‌و 50 که‌سه زیاتر له 170 که‌سیش بریندار بوون.
یه‌ک له‌و ته‌قینه‌وانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبیلێکی بۆمبڕێژکراو بووه و ئه‌وه‌ی دیکه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆرسیکلهتێک بووه که مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌یی تێدا جێسازی کرابوو. ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه قورسترین و پڕخه‌سارترین ڕووداوی تێرۆریستین که له شاری قامیشلی ڕوو ده‌دا و داعش ده‌ڵێ یه‌ک له‌و هێرشبه‌ره خۆکوژانه په‌لاماری کۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی داکۆکی له گه‌لی کوردی داوه.
هێزه‌کانی داکۆکی له گه‌لی کورد له دوو پارێزگای حه‌ڵه‌ب و حه‌سه‌که له شه‌رێکی قورس له دژی داعش دان. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مریکاوه پشتیوانی‌یان لێده‌کرێ.
ئه‌وان تا ئێستا توانیویانه زۆر ناوچه‌ی داگیرکراو له باکووری سووریه له ده‌ستی داعش ڕزگار بکه‌ن.