داواکاری گشتیی تاران وردەکارییەکانی دەسبەسەرکرانی بەڕێوەبەری گشتیی وەلانراوی بانکی میللەت و جێگرەکەی ئاشکرا کرد.
عەباس جەعفەریی ئیمەنابادی دەڵێ تاوانی عەلی ڕەستگار، بەڕێوەری پێشووی بانکی میللەت و هاوکارەکانی لەو پەروەندەیەدا دزین و گواستنەوەی 800 میلیارد تمەنە.
عەلی ڕەستگار دوای ئاشکرابوونی فیشە حقوقییەکەی لە 10ی پووشپەڕدا وازی لە پۆستەکەی هێنا، بەڵام میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند کە ئەو لە کارەکەی وەلانراوە.
دوو حەوتوو دواتر ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە بەڕێوەری پێشووی بانکی میللەتی بە تاوانی پێوەندیی لە گەڵ تۆرێکی “گەندەڵیی ئابووریی ڕێکخراو”، دەسبەسەر کردوە. فەرماندەی سپای پاسداران دوو ڕۆژ دواتر گوتی هەندێ لە سیاسییەکانیش دەستیان لەو پەروەندەیەدا هەیە و هەواڵدەریەکانی فارس و تەسنیم سەر بە سپای پاسداران بڵاویان کردەوە کە حوسێن فەرەیدوون، برای سەرۆک کۆماریش یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکیی پەروەندەکەیە.
لە هەواڵێکی دیکەی پێوەندیدات بە گەندەڵێی ئابووریدا، سرۆکی ڕێکخراوی بازڕەسیی ئێران باسی لە تەواوبوونی پەروەندەی گەندەڵییەکانی بانی “دی” و، ناردنی بۆ ناوەندەکانی سەروو خۆی کردوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی تا ئێستا لە پێوەندی لەگەڵ ئەو پەروەندەیە بڵاو بوونەتەوە، بەڕێوەبەرانی ئەو بانکە بەبێ وەرگرتنی بەڵگەنامەی جێی بڕوا دەیان میلیارد تمەنیان وام بە شیرکەتەکانی سەر بە “بنیادی شەهید” داوە.
جیا لەوەش بەڕێوەبەرانی ئەو بانکە بە ناردنە دەرێی 324 میلیارد تمەن لە داراییەکانی ئەو بانکە بۆ وڵاتانی دەرەوە تاوانبار کراون.