هێزی ئینتزامیی پارێزگای ئیلام ده‌ستی به‌سه‌ر 9 شتی عه‌نتیکه‌ی که‌ونار له جنسی مه‌فره‌غ داگرتوه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زاره‌ی یه‌ك و دووهه‌می پێش له دایكبوونی مه‌سیح ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر مه‌ئموورانی ئینتزامی له پردی گامێشانی سه‌ره‌به پارێزگای ئیلام ماشێنێكیان ڕاگرت كه به قاچاغ شتی كه‌ونار و عه‌نتیکه‌یان ده‌گواستنه‌وه.
هێشتا كه‌ونارناسان نرخی ئه‌م شتانه‌یان نه‌هاتۆته ده‌ست و ماشێنی ئه‌م قاچاغچییانه‌ش ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام دوو قاچاغچی كه له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م شتانانه‌دا بوون ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
له ئێران زیاتر له 31 هه‌زار بابه‌تی عه‌نتیکه‌ی كه‌ونار ناوی تۆمار كراوه و نزیك به یه‌ك میلیۆن شوێنه‌واری مێژوویی به نرخیش هه‌یه. ڕێكخراوی پاراستنی میراتی فه‌رهه‌نگی له ساڵی 93دا ڕایگه‌یاند كه توانای پاراستنی ئه‌م شوێنه‌وار و ئاسه‌وارانه‌یان نییه.
شایانی باسه بازرگانیی قاچاغی شتی باستانی و عه‌نتیکه پاش بازرگانیی چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران پله‌ی سێهه‌می له بواری كڕین و فرۆشتن دایه.