محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه ماوه‌ی 22 ساڵه به تۆمه‌تی لایه‌نگریی له حیزبی دێموكراتی كوردستان له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جدا ڕاگیراوه، له نامه‌یه‌كدا بۆ موحسێن ئیژه‌یی وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی سه‌باره‌ت به بێبه‌شكران له مه‌ره‌خه‌سی و پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی ده‌ربڕیوه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری وێڕای ئاماژه به ته‌واوبوونی حوكمه‌كه‌ی ده‌ڵێ، له‌به‌ر چی دوای کێشانی حوکمه‌که‌ی ئازاد ناکرێ و له ئیژه‌یی ده‌پرسێ ئاخۆ ڕێگه‌ی دیكه جگه له مانگرتن هه‌یه پێی پێشنیاری بکا؟
ناوبراو که به‌ده‌ست دوو نه‌خۆشیی دڵ و دیسكی پشت ده‌ناڵێنێ، ماوه‌ی 22 ساڵه به بێ مه‌ره‌خه‌سی و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له زینداندا به‌ند کراوه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له‌م نامه‌یه‌دا ڕوو به ئیژه‌یی نووسیویه‌تی له ڕێكه‌وتی 10ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 91 له‌سه‌ر بڕیاری خۆت پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌مدا كرا و پاش تێپه‌ڕكردنی قوناخه قانوونییه‌كانی له ساڵی 92 له دادگای مه‌هاباد و سه‌رۆكی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج سه‌باره‌ت به ئازادكرانم ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ ئازادكرانم نه‌دراوه و هه‌موو ئه‌و نامانه‌ی كه بۆ ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان و به‌رپرسانی قه‌زایی ناردوومه وه‌ڵامی هیچكامیانم ده‌ست نه‌كه‌وتۆته‌وه.