محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی، به‌ندكراوی سیاسیی کوردی دورخراوه دوای 11 ساڵ زیندانیکێشان له زیندانی بیرجه‌ند، به دانانی 100 میلیۆن تمه‌ن بارمته بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژیان مه‌ره‌خه‌سی پێدا.
پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی له حاڵێك دایه كه ناوبراو به هۆی مانگرتن له خواردن تووشی نه‌خۆشیی ده‌زگای هه‌رس هاتووه و چاوه‌كانیشی كه‌م حوكم بوون.
پێشتر كاربه‌ده‌ستانی زیندان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی و ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌كرد به‌ڵام دوای مانگرتنی زیاتر له یه‌ک مانگه‌ی دواجار به دانانی بارمته‌ی 100 میلیۆن تمه‌نی 12 ڕۆژی مه‌ره‌خه‌سی پێدرا.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی، پاییزی ساڵی 84 ده‌سبه‌سه‌ر و پاش 15 مانگ بێنه‌وبه‌ره له دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی هاوكاریی چه‌كداریی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم، له دادگایه‌كی چه‌ند خوله‌كیدا حوكمی 18 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا و پاشان بۆ زیندانی ته‌به‌س دوور خرایه‌وه.
شایانی باسه كه محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی برای ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌ش به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕدراوه‌ته‌وه و ئێستا له زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ‌دا ڕاگیراوه