به‌رپرسانی کاروباری کرێکاری له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه به‌رده‌وامیی نابه‌رابه‌ریی هه‌قده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ تێچوو و خه‌رجیی بنه‌ماڵه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هێزی كار له ئێران له خوارووی هێڵی هه‌ژاریدا جێبگرن. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆكه یه‌ک له سه‌دی ئه‌وانه‌ی کار و شوغڵیان هه‌یه له مووچه‌و هه‌قده‌سته‌كانیان ڕازی نین.
به‌پێی ئامار و به‌راورده‌كان سه‌دی 75ی هێزی كاری ئێران یانی زیاتر له 9 میلیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له كۆی 13 مییلۆن كه‌سی کرێکار، لانیكه‌مه‌کانی مووچه و حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكه بۆ خواره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاری ڕه‌کێش ببن.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار به دیاریكردنی مووچه و هه‌قده‌ستی هێزی كار له‌م پرس و کێشانه‌یه كه له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو هیچكام له ده‌وڵه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان نه‌یانتوانیوه لانیكه‌م هێندێكی باش بكه‌ن و هه‌موو سیاسه‌ته‌کانیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بووه نه‌ك قانوونی كار له ئێران.
کارناسانی بازاڕی کار ده‌ڵێن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون و هه‌ن كه له بواری پشتیوانی له بژیوی هێزی كار هیچ به‌رپه‌رسایه‌تییه‌ك وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرن و ئه‌م باوه‌ڕه‌ش له ده‌وڵه‌ته‌كاندا هه‌یه كه به‌پێی قانوونی كار ئه‌وان ته‌نیا به‌رپرسایه‌تیی ڕاسته‌وخۆی كارمه‌نده‌كانی خۆیان له ئه‌ستۆیه، له حاڵێكدا كه قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران كه له سه‌رووی هه‌موو قانوونه‌كانی ئێرانه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تی ئه‌ركدار کردوه كه ده‌بێ بژیوی ژیان، خانوو و هه‌لی کاری بۆ كۆمه‌ڵگه دابین بكا.
كرێكاران له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زیاتر له جیاتی ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی له بژیوی ژیانی هێزی كار بكه‌ن، پێشیان به به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كان گرتووه.
ده‌وڵه‌تی ڕۆحانیش له سه‌ره‌تاكانه‌وه به‌ڵێنیی دابوو كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له بواری جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 41ی قانوونی كار و ده‌ستێوه‌ردان له هه‌قده‌سته‌كان هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌شی نه‌هاته دی و هه‌ر له چوارچێوه‌ی دروشم‌دا مایه‌وه.
چالاكانی كرێكاری ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی له ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردوودا ته‌نانه‌ت بۆ په‌سندكرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی مانگانه 20 هه‌زار تمه‌ن هه‌قی نیشته‌جێبوونی كرێكارانیش بیانووی هێناوه‌ته‌وه.