له زانكۆی په‌یام نووری كرماشان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دروستبوونی ناوه‌ندێكی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی ده‌کرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو داوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی “له‌ك” له زانكۆی په‌یام نووری كرماشان كرا.
ئه‌م خوێندكارانه‌ی كه داوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بییه‌یان كردبوو، خه‌ڵكی شاره‌كانی گێڵانی ڕۆژاوا، سۆنقوڕ، بێستون و چه‌ند كه‌سیشیان به‌ختیاری بوون.
ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگیی زانكۆ به‌م خوێندكارانه‌ی ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر وه‌ها داوایه‌کتان هه‌یه ده‌بێ له ڕێگه‌ی به‌سیجی خوێندكارییه‌وه هه‌وڵی بۆ بده‌ن و ڕێکخراوه‌که‌ش ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆماری ئیسلامی‌دا بێ نه‌ك په‌ره‌پێدانی ناسیونالیزمی كوردی. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م خوێندكارانه ئاماده نه‌بوون بۆ پێدانی مۆڵه‌ت داوا له رێکخراوی به‌سیج بکه‌ن و هه‌ر بۆیه له داواكه‌یان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكیی فه‌رهه‌نگی له زانكۆی په‌یام نووری كرماشان له حاڵێكدایه كه پێشتریش بڵاڤۆكی “سیماب” له زانكۆی ئیلام به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌ندی دژی كۆماری ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پێچه‌وانه‌ی عیففه‌ت و هه‌روه‌ها هاندانی ژنان بۆ خۆڕاگریی له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌کانی شه‌رع، ڕاگیرابوو.