ڕووداوی کار له ئێران له سێ مانگی به‌هاری ئه‌مساڵدا گیانی له 350 که‌س ئه‌ستاندوه.
پزیشکی قانوونیی ئێران ده‌ڵێ له‌و 350 که‌سه‌ی به‌هۆی ڕووداوی کار گیانیان له ده‌ست داوه، 347 که‌سیان پیاو و سێ که‌سیان ژن بوون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که زۆرترین حاڵه‌تی مردنه‌کان به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بووه که 146 که‌سی له‌و ئاماره‌دا گرتۆته‌وه. دوای به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی وێکه‌وتنی شتی ڕه‌ق، بڕق‌گرتن، خنکان و سووتان هۆکاری مردنه‌کان له کاتی کارکردن‌دا بوون.
پزیشکی قانوونیی ئێران ده‌ڵێ له سێ مانگی به‌هاری ئه‌مساڵدا جیا له مردنی 350 که‌س، هه‌رنه‌بێ 6 هه‌زار و 555 که‌سیش به ڕووداوی کار بریندار بوون.
شایانی باسه که بەپێی ئاماره‌کان ساڵانە نزیك بە ٢ هەزار كەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن كە ئەم مەسەلەیەش زیاتر لە كانگا به‌رده‌کان‌و له‌سه‌ر كارەكانی بیناسازی ڕوو ده‌ده‌ن، ئەمەش لە حاڵێكدایه كە زۆربەی قوربانیانی ڕووداوی كار بیمەیان نییەو لەلایەن قانوونەوە هیچ پشتیوانییه‌کیان لێ ناكرێ.