زیاتر له 10 ڕۆژه نیزیک بە 2000 كه‌س له كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی مانگانه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته کۆدەبنەوە و به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین خێوەتیان هەڵداوە.
ئه‌م كرێكارانه داوای مووچه‌ی دواكه‌وتووی خۆیان ده‌كه‌ن و داوایان له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار كردوه كه به‌دەم داواكانیانه‌وه بچن.
ئه‌م كرێكارانه كه له بەشە جۆراوجۆرەکانی شیركه‌تی كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد كار ده‌كه‌ن ماوه‌ی 14 مانگه مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه و دەڵێن لەو ماوەیەدا تەنیا بڕێکیان وه‌ك عه‌له‌لحیساب پێداون، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری هه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌ته‌وه ڕاگیراوه.
ئه‌م كرێكارانه وێڕای ئاماژه به گیروگرفتی ژیانیان ده‌ڵێن تا ئه‌و كاته‌ی كه كاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆجێیی و پارێزگا ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئێمه نه‌دۆزنه‌وه، له‌سه‌ر مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینەکەمان به‌رده‌وام ده‌بین.