وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان به هۆی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی مه‌حكوم كردەوە.
كۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب، ڕۆژی ڕابردوو له شاری نواكشوت، پێته‌ختی موریتانی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له ئه‌منیه‌تی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌ب و پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش كرد و هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به هۆی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی مه‌حكوم كرا.
له نێوان 22 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب، نوێنه‌رانی 21 وڵات له كۆبوونه‌وه‌ی نواكشوت ئاماده بوون و سووریه‌ش له سه‌ره‌تای ئه‌م تێكههڵچوونانهوه له لایه‌ن ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌وه وه‌لا نراوه.