ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی، نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیس دەڵێ خه‌ڵك باوه‌ڕیان به ده‌زگای قه‌زایی و دامه‌زراوه‌كانی چاودێری نه‌ماوه و گه‌نده‌ڵیی سیستماتیك متمانەی خەڵکی بە تەواوی خه‌وشدار كردوه.
ته‌وه‌كولی ده‌ڵێ گه‌نده‌ڵێی سیستماتیك شتێک نییە حاشای لێبکرێ و لە ئێستادا كه‌سانی گه‌نده‌ڵ له ناوه‌نده‌كانی بڕیارده‌ری حکومەتدا نفووزیان كردوه.
ناوبراو ده‌ڵێ مه‌به‌ست له گه‌نده‌ڵیی سیستماتیک ئه‌مه‌یه كه ده‌زگاكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ خۆیان له گه‌نده‌ڵی گلاون و خه‌ڵكیش بۆیه هیچ باوه‌ڕێكیان به ده‌زگای قه‌زایی و ناوەندەکانی چاودێری نه‌ماوه.
ته‌وه‌كولی مەبەست لە ناوەندەکانی چاوەدێری؛ ده‌زگای قه‌زایی، بازڕەسیی گشتیی ئێران، دیوانی هه‌ڵسه‌نگاندن، كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی 90 و ڕێكخراوی پێڕاگه‌یشتن به حیسابهكانە کە خه‌ڵك ئێستا باوەڕیان پێیان نه‌ماوه.
ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی پێشتریش له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام باسی لە گه‌نده‌ڵیی سیستماتیك کردوە کە چۆن هەموو پێکهاتەی كۆماری ئیسلامیی داگرتوە.