تا ئێستا پووڵی گه‌نمی كڕدراوی جووتیارانی پارێزگای ورمێ نه‌دراوه.
ئیسماعیل كهریمزاده، سه‌رۆكی ڕێكخراوزی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی پارێزگای ورمێ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی هۆكاری دواکەوتنی پووڵی گەنمی جوتیارەکان بۆ لێکدانەوەی خراپی بانک و دەوڵەت بۆ كاتی كڕینی گه‌نمه‌كان دەگەرێتەوە.
ناوبراو گوتی له سه‌ره‌تای وه‌رزی كڕینی گه‌نم‌ڕا تا ئێستا 310 هه‌زار تۆن گه‌نم له لایه‌ن ناوه‌ندی كڕینی ده‌وڵه‌تی كڕدراوه و شارەکانی بۆكان، خۆی و چایپاره له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی كڕینی گه‌نم له ئاستی پارێزگادا بوون.
كهریمزاده پێشبینی ده‌كا كه كڕینی گه‌نمی زیادە له ئاستی پارێزگادا بۆ ساڵی داهاتووی جووتیاران 590 هه‌زار تۆن بێ کە بۆ كڕینی ئه‌م گه‌نمه له جووتیارانی پارێزگا نزیك به 800 میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ته‌رخان نه‌كراوه.
وریا شێرزاد، سه‌رۆكی شیركه‌تی خه‌ده‌ماتی بازرگانی ده‌وڵه‌تیی بۆكانیش گوتی كڕینی گه‌نمی ئه‌م ساڵ لە جوتیارانی بۆکان دوو هیندەی ساڵی پێشوویه.
شێرزاد هه‌روه‌ها ده‌ڵێ قه‌رزی جوتیارانی ئه‌م شاره کە گەنمیان تەحویل داوە تا ڕۆژی ڕابردوو 98 میلیارد تمه‌ن بووە كه تا ئێستا له لایه‌ن بانكی كه‌شاوه‌رزییه‌وه وه‌ك بانكی عامیل نه‌دراوه.