شاره‌داری سنه ده‌ڵێ بۆ ته‌واوكردنی 13 پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م پارێزگایه بڕی 60 میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته.
مه‌نووچێهر فه‌خری وێڕای ئاماژه به‌م هه‌واڵه گوتی سه‌ره‌ڕای بوونی لێهاتوویی له سنه، بارودۆخی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له بارودۆخێكی باش‌دا نین.
شاره‌داری سنه وێڕای ئاماژه به‌وەی کە 100 میلیارد تمه‌ن به پەیمانکارەکان قەرزدارن، گوتی به‌م حاڵه‌ش و پاش تێپه‌ڕبوونی 4 مانگ له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ هێشتا تاقە قڕانیش له بوودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وی ئەمساڵ له لایەن پارێزگاوە دابه‌ش نه‌كراوه.