چاره‌نووسی پۆلێک لاوی ده‌سبه‌سه‌رکراوی یارسان له کرماشان که دوای سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ ئه‌و شاره گیرابوون، ئێستاش ناڕوونه.
ئه‌و پۆله لاوه یارسانه ڕۆژی 27ی پووشپه‌ڕ دوای ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به گیرانی سێ چالاکی یارسان که له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی ڕوحانی ده‌میان دووریبوو، ده‌سبه‌سه‌ر کران.
سیاوەش حەیاتی، سەید ئەمین عەباسی و نوشاد تاهیری بۆ نارەزایەتی‌دەربڕین بە سیاسەتی هەڵاواردن و پشتگوێ‌خرانی داوای خەڵکی یارسان لەلای دەوڵەت و پێشێلکردنی مافەکانیان هاوکات لەگەڵ هاتنی ڕوحانی دەمیان دووری و بەمجۆرە ناڕەزایەتیی خۆیان بەو دۆخە دەربڕی.
دوای ڕۆژێک ئه‌و سێ که‌سه بانگ کرانه ئیتلاعات و لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌کرا. به دوای ئه‌ودا سه‌دان که‌س له لاوانی یارسان چوونه به‌ر ده‌م ئیتلاعات و ناڕه‌زاییه‌تیی خۆیان به به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی یارسانه‌کان ده‌ربڕی. به‌ڵام 38 که‌سیان لێ ده‌سبه‌سه‌ر کران که دواتر به دانانی بارمته ئازاد کراون.
شه‌وی 28ی پووشپه‌ڕیش ده‌یان که‌سی دیکه له لاوانی یارسان که له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان به‌رده‌وام بوون، به به‌رد په‌لاماری بنکه‌ی سپا له چوارڕێیانی به‌سیجیان دا که 16 که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کران که له‌و کاته‌وه تا ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه.