کۆمیته‌ی ئاڵمانی حدک سمینارێکی بۆ باس له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک هێنا
له‌و سمیناره‌دا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 3ی گه‌لاوێژ به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له ئه‌ندامانی حیزب له وڵاتی ئاڵمان گیرا، سوڵتان گوڵاوی، بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئاسۆ کرماشانی، ئه‌ندامی حیزب باسه‌کانیان پێشکێش کرد.
پهنێلگیڕی یه‌که‌می سمیناره‌که سوڵتان گوڵاوی بوو که باسێکی پوختی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشکێش کرد.
تیشکخستنه سه‌ر لایه‌نی ئابووریی ژیانی خه‌ڵک، به ئه‌منیه‌تیترکردنی که‌شی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان و لێکدانه‌وه بۆ جموجۆڵه مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک چه‌ند ته‌وه‌رێک له باسه‌که‌ی سوڵتان گوڵاوی بوون.
بەرپرسی کومیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان له پێناو خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و تێکۆشان بۆ ماف و داواکانیان پتر ڕێک‌بخرێن و پێویسته ته‌واوه‌تیی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه.
پهنێلگێڕێکی دیکه‌ی ئه‌و سمیناره ئاسۆ کرماشانی، ئه‌ندامی حیزب بوو که لێکدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته کرد که کە بۆچی خەڵکی ناوچەکانی کرماشان و ئیلام کەمتر لە خەباتی رزگاریخوازیی کورددا بەشدار بوون.
ناوبراو له باسه‌که‌یدا باسی له‌و هۆکاره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه کرد که وایکردبوو خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له کاتی خۆیدا له ناوچه‌کانی خوارووی کوردستان که‌متر ده‌ربکه‌وێ و خۆ بنوێنێ.
بڕگه‌ی کۆتایی ئه‌و سمیناره‌ش بۆ پرسیاری به‌شداران و وه‌ڵامی کۆڕگێڕه‌کان ته‌رخان کرابوو.