عوسمان مستەفایی، زیندانیی سیاسیی کورد کە بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گیراوە، 25 ساڵ لە زیندان دایە و هێشتا مەرەخەسی نەدراوەتێ.
عوسمان مستەفاپور تەمەن 49 ساڵ، لە 23ی پوشپەڕی ساڵی 73ی هەتاوی هەتاوی دەسبەسەر و لە لقی یەکی دادگای ورمێ‌دا، بە بڕیاری قازی جەواهیری سەرەتا سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا و دوای 6 ساڵ بەندکرانی سزاکەی بۆ 10 ساڵ زیندان داشکا.
ناوبراو دواتر جارێکی دیکەش دادگایی و ئەمجارەیان بە 25 ساڵی دیکەش سزا درا.
ناوبرا لەو 35 ساڵ زیندانە ئێستا 25 ساڵ زیندانی کێشاوە، بەڵام بەهۆی ئەو کێشانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆی دروست دەکەن، تا ئێستا ئیزنی تاقە رۆژێک مەرەخەسی نەدراوەتێ.
شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیشدا داوای ناوبراو بۆ مه‌ره‌خه‌سی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی زیندان‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ڕه‌د كرابۆوه.