دەزگای قەزایی ئێران دەڵێ 13 قازیی دادگاکانی ئێرانی بە تاوانی بەرتیلخۆری زیندانی کردوە.
غوڵامحوسێن ئێژەیی، وتەبێژی دەزگای قەزایی لەپریسکۆنفڕانسێکدا گوتی 13 دادەوەر و 8 پارێزەریان دەسبەسەر و زیندانی کردوە. ئەو دادەوەر و پارێزەرانە بە تاوانی ماڵیی وەک وەرگرتنی بەرتیل، کڵاوبەرداری و ڕووتاندنەوەی خەڵک گیراون و هیدنێک لەوان سزای زیندانیی درێژخایەنیان بەسەردا سەپاندوون.
وتەبێژی دەزگای قەزایی ئەوەشی گوت کە لە پارێزگای ورمێش 9 پارێزەری دادگا و کارمەندی دادگوستەری کە خەڵکیان ڕووتاندۆتەوە دەسبەسەر کراون، بەڵام هێشتا دادگایی نەکراون.
ئەو گوتی بە ئەگەری زۆر لە ڕۆژانی داهاتوودا کەسانی زیاتر لەو پێوەندییەدا دەسبەسەر بکرێن.