ا
شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزب لە هەولێر لە کۆنگره‌ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان – باکووردا بەشداری کرد و پەیامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان پێگەیاندن.
ڕۆژی یه‌که‌شه‌ممه، 3ی گه‌لاوێژی 95 ( 24ی ژوئیه‌ی 2016 ) شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی ئیبراهیم زێوه‌یی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به هاوڕێیه‌تی لقمان موئمینی و ئه‌حمه‌د قازی، له شاری هه‌ولێر له یازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان – باکوور دا به‌شدارییان کرد.
شاندی حیزبی له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌یامی پیرۆزبایی حیزب بەو بۆنەیەیان گەیاندە کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگرهکە.
لە پەیامی پیرۆزبایی حیزب‌دا هاتبوو کە حیزبی دێمۆکراتیکوردستان وه‌ک یه‌که‌م حیزبی مۆدێرنی کوردی خاوه‌ن کۆماری کوردستان و داهێنه‌ری چه‌ندین هێما و سه‌مبولی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک : ئاڵا، سرودی نەتەوەیی ئه‌ی ره‌قیب و چه‌مکی پێشمه‌رگه، سه‌رکه‌وتنی هه‌ر کام له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به سه‌رکه‌وتنی خۆی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێ. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هیوادارین بریاره‌کانی کۆنگره‌ی یازده‌هه‌می ئێوه به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی عه‌ینی و زێهنی، بتوانێ وڵامده‌ری دۆخی ئێستای جوڵانه‌وه‌ی کورد له باکوور و له هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا بێ.
شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە پەراوێزی کاری کۆنگرەدا چاویان بە سه‌ردار بوجاق، سه‌رکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان – باکوور و ئه‌ندامانی کۆنگره‌که کەوت و لەسەر بارودۆخی ئێستای کوردستان و چاوەڕوانییەکان لە کۆنگرەکەیان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
شاندی حیزب هەروەها توانی چاوی به چه‌ند شاندی حیزبی و حکومیی باشووری کوردستان و بەشەکانی رۆژاوا و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌وێ و وێڕای نوێکردنەوەی دیدار و چاوپێکەوتن، له سه‌ر بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و کورد ئاڵوگۆری بیروڕا بکەن.