چەند کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی‌دەربڕینی كرێكاران سەبارەت بە ده‌ركران و پێشێلكردنی مافه‌كانیان له شاره‌كانی ئیلام، پاوه وكرماشان بەرێوەچوو.
ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانیی ئیداره‌ی ئاو و زێرئاوی ئیلام له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه کە کت‌وپڕ لە سەر کارەکانیان دەرکراون، ده‌ڵێن” ” ئێمه 8 ساڵه له‌م ئیداره‌یه كار ده‌كه‌ین و ئێستا پاش 8 ساڵ كاركردن له جیاتی بمانكه‌نه ڕه‌سمی ده‌رمان ده‌كه‌ن.”
هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا كرێكارانی بەشی ماتۆڕیی شاره‌داریی ئیلام به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی 3 مانگیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و لە بەردەم شاره‌داریی ئه‌م شاره له شه‌قامی “واسێتی” كۆبوونه‌وه و داوای مووچەی 3 مانگی دواکەوتوویان كرد.
هه‌ر له شاری ئیلام كۆمه‌ڵێك له دایك و باوكانیش به هۆی ئەستاندنی زۆره‌ملیی شه‌هرییه بۆ ناونووسی منداڵەکانیان بۆ خوێنی ساڵی نوێ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه. بەپێی قسەی دایک و باوکان بۆ نانووسیی هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی 100 تا 200 هه‌زار تمه‌نیان به زۆری لێ‌دەستێنن، ئەوەش لە حاڵێک دایە زۆر لە بنەماڵەکان توانای پێدانی ئەو پووڵەیان ئەوەیان نییە.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گرووپێك له كرێكارانی خه‌ده‌ماتی شاره‌داریی پاوه‌ش به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی 4 مانگی خۆیان له به‌رده‌م شاره‌داریی له شه‌قامی ئیمام محه‌ممه‌د غه‌زاڵی كۆبوونه‌وه و داوای مووچه‌كانیان ده‌كرد.
له شاری كرماشانیش كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ته‌جهیز ئاوه‌رانی پزیشكی”ی كرماشان كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی گاز و باندی ئیستریل‌دا چالاكن به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی 8 مانگیان له‌م به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌م كارخانه‌یه له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی كرماشان كۆبوونه‌وه.