فه‌رمانده‌ی یه‌گانی پاراستنی لێڕه‌وار و له‌وه‌ڕگه‌كان ده‌ڵێ لەمساڵدا زیاتر له 5800 هێكتار له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان به هۆی ئاگره‌وه سووتاون، بۆ نموونه 800 هێكتاری لێره‌وار و 2900 هێكتاریش مێرگ و له‌وه‌ڕگه و ئەوەی دیکەش مووچە و پووش و پەلاش بووە.
قاسم سه‌بزعه‌لی ڕۆژی ڕابردوو گوتی له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا 740 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە له جه‌سته‌ی 5800 هێكتار له لێره‌وار و له‌وه‌ڕگه‌كان به‌ربووه.
سه‌بزعه‌لی پێشتر گوتبووی كه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 18 هه‌زار هێكتار له زه‌وییه‌كانی ئێران سووتاون كه سه‌دی 30ی دارستان و لێڕه‌واره‌كان بووه، به‌م حاڵه‌ش خوداكه‌ره‌م جه‌لالی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی دارستانه‌كان، ئاماری جیاوازیان داوه و دەڵێ كه لە ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 44 هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی ئێران ئاوریان تێبه‌ربووه.
شایانی باسه كه نه‌بوونی فڕۆكه‌و كۆپتێری ئاگرکوژێنەوە له هۆكاره‌كانی دره‌نگ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كانه له‌م حاڵه‌شدا كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی و ڕێكخراوی دارستانه‌كانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌دی 95ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان هۆکاری مرۆیی لە پشت بووە.