له درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی لە سروشتی پارێزگای كرماشان، ئه‌م جاره‌یان ئاگر له‌وه‌ڕگه‌و باغه‌كانی شاره‌كانی پاوه، ڕوانسه‌ر و داڵاهۆی گرته‌وه.
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی وه‌رزی گه‌رما چه‌ند جار سروشتی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی پارێزگای كرماشان ئاگریان لێ کەوتۆتەوە و به‌رزاییه‌كانی تاقوەسان، له‌وه‌ڕگه‌كانی شاره‌كانی گێلانی ڕۆژاوا، سه‌لاسی باوه‌جانی، ڕوانسه، پاوه و جوانڕۆ … له‌م ناوچانه بوون كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بوونه سووتمانی ئاگر و به سه‌دان هێكتاریان بوونه خۆڵه‌مێش.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی گه‌لاوێژیش چه‌ند جار ئاگر له باغ و له‌وه‌ڕگه‌كانی شاره‌كانی ئه‌م پارێزگایه بهربووە كه زیانی قورس له خه‌ڵكی پاوه، روانسه و داڵاهۆ كه‌وت.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی پشت نه‌خۆشخانه‌ی قودسی شاری پاوه له ڕۆژی ڕابردوودا ئاگریان تێبەر بووە. ئه‌م دارستانانه زۆربه‌ی داره‌كانیان بادام و مێو بووه و زیانی زۆریان پێگه‌یشتوه.
هه‌روه‌ها ده‌ورووبه‌ری نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو، زه‌ڕین چقا له شاری ڕوانسه‌ریش سووتا كه به هۆی توندی با و جۆری گیایه‌كه‌ی ئاگره‌كه گه‌وره بوویه‌وه و به سه‌ختی كۆنتڕۆڵ كرا.
ئه‌م ناوچه‌یه ئەوە دوویه‌مین جار له‌مساڵدا ئاگر له جه‌سته‌ی بهردەبێ.
باغ و باغاتی كەرند له شاری دالاهۆش له‌م سووتانه بێبه‌ش نه‌بوون و ئاگری زیانی زۆری بەو ناوچەیەش گەیاند.