سپای پاسداران له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه ماده‌ی هۆشبه‌ر له نێو له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بڵاو بكاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سه‌رتیپ دووهه‌می پاسدارا محه‌ممه‌د حوسێن ڕه‌جه‌بی، فه‌رمانده‌ی سپای به‌یتولموقه‌ده‌سی سنه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ یه‌عقووب سه‌فاری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران له شاری بانه ڕایانگه‌یاندوە كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی له‌باره بۆ نانەوەی بشێوی و نائه‌منكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به سپای پاسداران له شاری بانه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ به ماف نیوزی گوت له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فه‌رمانده‌كانی سپای پارێزگاش به‌شداربوون و به‌ڕاشكاوی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر سپای پاسداران بیهه‌وێ ماده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكاته‌وه، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی زۆر خراپی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دایه و ته‌نانه‌ت له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه فشاریان بۆ دێنین كه حیزبه كوردییه‌كان ده‌ر بكه‌ن.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه نهینییه له په‌راوێزی به ناو “یادواره‌ی شۆهه‌دای سه‌یران به‌ند” بووه و فه‌رمانده‌ی سپای پاساداران له شاری بانه ئه‌ركدار كراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوده‌كه‌نه‌وه له ڕیزه‌كانی سپا بخزێندرێن و ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرن.
هه‌رمان سه‌رچاوه پشتڕاستی كردۆته‌وه كه له‌م کۆبوونەوەیە‌دا گوتراوە سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی لە دێموکڕات و کۆمەڵەیە و فه‌رمانده‌ی سپای به‌یتولموقه‌ده‌س گوتویەتی ده‌بێ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه جێبه‌جێ بكرێ و به‌م زووانه به‌ستێنه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان خۆش بكرێ و خه‌ڵك تێوه‌گلێندرێن.
بەپێی زانیارییەکان یه‌كێك له‌م هێزانه‌ی كه هاوكاریی جێبه‌جێكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌كا حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ده‌بێ.